ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێـت

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 644

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست دەكات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كە دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئەیلول مووچەی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

وەك لەخشتەكەی دارایی هەرێمدا هاتووە، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب پێنج ڕۆژی دەخایەنێت و ڕۆژی 19ی ئەیلول كۆتایی دێت.

ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلول، وەزارەتی دارایی و ئابووری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ، بڕی ( 831،666،000،000)   هەشت سەدو سی و یەك ملیارو شەش سەدو شەست و شەش ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن