پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان نزمدەبێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 111

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19-9-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا، هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و رۆژئاوای هەرێم (2-3) پلە نزمتر دەبێتەوە.

سبەینێ یەكشەممە 20-9-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ (2-3) پلە نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی 
دهۆك: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:35 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:39 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن