لەكاتی خۆڵبارین چی بكەین؟

تەندروستی

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی، چەند رێنماییەك بۆ هاوڵاتیان بڵاودەكاتەوە، تالەكاتی خۆڵبارین پەیڕەویان بكەن بۆ خۆپارێزی بەتایبەت لەو كەسانەی كە كێشەی هەناسەدانیان هەیە.

رێنمایی چۆنییەتی خۆپاراستن لەكاتی خۆڵبارین:

یەكەم: لەكاتی چوونەدەرەوەدا ماسك بەكاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.
دووەم: لەكاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.
سێیەم: چاویلكە و قەترەی چاو بەكاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەكانت.
چوارەم: چاوەكانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.
پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكەت دابخە.
شەشەم: لەكاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێكی باش ئاو بخۆرەوە.
حەوتەم: لەكاتی شۆفێریدا جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابخە.
هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆكسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشكیدا چارەسەر وەربگرن .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن