راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی ناوی 283 مامۆستاو فەرمانبەری سنووری پەروەردەكەو پەروەردەی قەزاكان گەڕاوەتەوە كە ڕەزامەندی وەزارەتی شارەوانیان لەسەر دراوە بۆ پێدانی زەوی.
پەروەردەی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا كە ڕۆژی دووشەممە 28ی ئەیلول بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، "لیستێك بڵاودەكەینەوە" كە لە 283ناو پێكهاتووە، ئەم لیستە كۆكراوەی ناوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەیە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە و یازدە لیستەی - قۆناغ- كە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە گەڕاوەتەوە.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" ئەم ناوانە ڕەزامەندی وەزارەتیان پێدراوە بۆ وەرگرتنی زەوی (واتە ئەمە پێدانی ژمارەی زەوی نیە، بەڵكو تەنیا ڕەزامەندی وەزارەتە بۆ ئەوەی لە داهاتودا سەرۆكایەتی شارەوانیەكان زەوییان پێبدات بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەك) تكایە بە ووردی سۆراغی ڕاستی دروستی زانیارییەكانتان بكەن لە لیستەكەدا."