راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەكارنەهێنانی چەند شەقامێك لەسنووری ڕۆژئاوای شارەكە ئاگادار دەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئەو قەرەباڵغییە زۆرەی لە سنووری رۆژئاوای سلێمانی بە دیاریكراوی لە سەرچنار،چوارڕیانی سەرچنار، دادگای نوێ و بەردەم زانكۆی سلێمانی دروستبووە، بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانییە و ژمارەیەكی زۆر میوان و خوێندكار بوونیان هەیە لە زانكۆكە و ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە سەرەكییەكە پارك كراوە كەئەمە بووەتە هۆكاری دروست بوونی ئەو قەرەباڵغی و لۆدە.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەهەمان كاتدا هەبوونی دوو شوێنی كاركردن لە هەریەك لە (پڕۆژەی فراوانكردنی پردی بەردەم هۆتێل ئەبوسەنا و قیركردنەوەی شەقامی سەرچنار بەرەو شەقامی قولەرەیسی) هۆكارن بۆ دروست بوونی ئەو لۆدەی لە ئێستادا هەیە لەو ناوچانەدا.
هاتوچۆی سلێمانی داواكا لە شۆفێران دەكات تا دەتوانن ئەو شەقامانە بەكار مەهێنن ئەگەر كاری بەپەلەیان هەبوو بەڵكو شەقامە جێگرەوەكان بەكاربهێنن تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا.