راچڵەکین-
دەستەی باڵای حەج و عومرە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای تەواوبوونی سەرجەم رێککارەکان ئەنجامی تیروپشکی ئەلیکترۆنیی حەج بە شێوەیەکی فەرمی ئاشکرا دەکرێت.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەنجامەکان لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمیی دەستەی باڵای حەج و عومرە و لاپەڕە پشتڕاستکراوەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە.
هاوکات داوای لە هاووڵاتییان و پێشکەشکاران کردووە تەنیا پشت بە سەکۆ فەرمییەکانی دەستەکە ببەستن بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکان.
بەگوێرەی زانیاریەکان، بڕیارە هەر لەم هەفتەیەشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەنجامی تیروپشکی بۆ حاجیانی هەردوو ساڵی 2027 و 2028 بڵاوبکاتەوە.