پڕۆسەی دەنگدان لە توركیا كۆتایی هات

جیهان

31/03/2024     ژمارەی بینراو 178

راچڵەكین -

پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، كۆتایی هات و ركابەرییەكی گەورەش لەسەر بەدەستهێنانی شارەوانییە گەورەكانی ئەو وڵاتەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە باكووری كوردستان و توركیا بەڕێوەچوو، كە بەپێی ئامارەكانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە، 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 كەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

لەدوای داخستنی ناوەندەكانی دەنگدان، لەئێستا پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكردووەو چاوەڕوانیش دەكرێت، لەچەند كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن رابگەیەندرێت.

لەم هەڵبژاردنەدا، 34 پارتی سیاسیی ركابەریی لە سەر مسۆگەركردنی سەرۆكایەتیی 81 شارەوانیی شارەكان دەكەن، كە 30یان گەورە شارەوانین، هاوكات 973 شارەوانیی شارۆچكەكانن و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێكانە، هەروەها 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی ناوەندەكانی راپرسی، كێبڕكێی توند لەنێوان هەریەك لە ئاكپارتی و جەهەپە لە شارەوانییەكانی ئیستەنبوڵ، ئەنكەرەو ئیزمیر و چەند گەورە شارەوانییەكی دیكە هەیە، هاوكات لە شارەوانییەكانی باكووری كوردستانیش، كاندیدانی دەم پارتی هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكان دەدەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن