هەردی سەڵاح دوو بەرهەمی نوێ بڵاودەكاتەوە

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 568

راچڵەكین -

دوای ساڵانێكی زۆر دابڕان لە كاری هونەری، هونەرمەند هەردی سەڵاح بە دوو بەرهەمی نوێ دەگەڕێتەوە ناو كایەی هونەرو دەشڵێت بەرهەمەكەم “بەئاستێكی بەرز بۆم ئامادە كردوون”.

هونەرمەند هەردی سەڵاح رایگەیاند: لە داهاتوودا دوو گۆرانی نوێ بڵاودەكەمەوە، كە بەئاستێكی بەرز بۆم ئامادەكردوون بۆ هەولێر و رەمزەكانی، بۆ نیشتمان.

دەشڵێت: ئەمەیان هونەرە و بێ جیاوازی بۆ هەمووانە بۆ ئەوانەیە كە دەنگم پێ دەدەن و بۆ ئەوانەشە كە دەنگیشم پێ نادەن.

چەند رۆژی رابردوو هونەرمەند هەردی سەڵاح كاندیدبوونی خۆی بۆ پەرلەمانی كوردستان لە لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر ئاشكراكردو رایگەیاند: بە پشتیوانی خوای گەورە و خەڵكی سەربەرزی شاری هەولێر، بۆ ئەم قۆناغە مێژووییە نوێیە، لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی هەولێر، كاندیدم  بۆ پەرلەمانی كوردستان ژمارە 10.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن