راچڵەکین-
خانمە ئەکتەرێکی ناوداری ئێران بەهۆی لابردنی حیجاب و "بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو" سزای توند دەدرێت.
لە ماوەی رابردوودا بەتایبەت پاش خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێران و دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، ژمارەیەک ئەکتەری ئێرانی پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و هەستان بەلابردنی حیجابەکانیان.
ئەفسانە بایەگان یەکێکە لەو ئەکتەرانە، کە لەلایەن دادگاشەوە، لەبری 91 ڕۆژ زیندانیکردن وەک سزای سەرەکی، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی 18 مانگ لە هەر چالاکیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، قەدەغەکردنی جێهێشتنی وڵات، غەرامەکردنی دوو ملیۆن و نیو تمەن وەک سزا بەسەردا سەپێندرا.
بایەگان یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرانەی کە لە ساڵی لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانی "ژنی ژیانی ئازادی" وێنەیەکی خۆی بەبێ حیجاب لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدانەی ئەو بڕیارانەی دادگای کرد کە بۆ خانمە ئەکتەرەکان دەرکراون، لەنێویاندا ئەفسانە بایگان.
لە ماوەی پێشوودا یەکێکی تر لەو ئەکتەرانەی بەم هۆکارەوە سزا درا، تەرانە عەلیدوستی بوو، ناوبراو وێنەیەکی خۆی بەبێ لەچک و بەتابلۆیەک بەدەستییەوە کە بەزمانی کوردی لێی نووسرابوو "ژن، ژیان، ئازادی" پشتگیری خۆی لە خۆپیشاندەران بەئاشکرا راگەیاند. دواتر سزادرا و هەموو جۆرە چالاکییەکی هونەری و سینەمایی لێ قەدەغەکراوە.