بەفەرمی وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی راگەیاند

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 313

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووز "7"ی 2024ی بڵاوکردەوە.

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی، سبەینێ رۆژی سێشەممە مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت: لە سەرجەم وەزارەتەکان، هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لە ڕێی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٤/٩/٤ ) ، مووچەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن هەمان ڕۆژ مووچەکانیان ڕابکێشن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا باس لە مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم نەکراوە.

جێی ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێکی دیکەدا رایگەیاند، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت.

 

سبەی سێشەممە 3-9-2024 ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی.

رۆژی چوارشەممە 4-9-2024 ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: تەندروستی، کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلان دانان.

پێنجشەممە 5-9-2024 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت: رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، یەکەی ٧٠ و ٨٠، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن، ب.پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن