میسر و توركیا ژمارەیەك رێككەوتننامەی هاوبەش واژۆ دەكەن

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین -

هەردوو حكومەتی میسر و توركیا ژمارەیەك رێككەوتننامەی هاوبەش لەبوارە جیاجیاكان واژۆ دەكەن و پلانیشیان داناوە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بۆ 15 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا بەرزبكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆككۆماری میسر، بە سەرۆكایەتی شاندێكی بالای وڵاتەكەی سەردانی توركیای كردو لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.

لەدوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەش، لە رێورەسمێكدا كە لە كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا لەشاری ئەنكەرەی پایتەخت بەڕێوەچوو، هەردوو سەرۆكی میسر و توركیا 17 رێككەوتننامەی هاوبەشیان واژۆ كرد، كە بوارەكانی پیشەسازی، بازرگانی، بەرگریی، تەندروستیی، وزەو ژینگە لەخۆدەگرێت.

سەرۆكی توركیا لە وتەیەكدا، رایگەیاند: ڕاشیگەیاند: میسر وڵاتێكی گرنگی ناوچەیەكەو پلانمان داناوە تا پێنج ساڵی داهاتوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات بۆ 15 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا بەرزبكەینەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن