راچڵەکین-
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت لەماوەی ١١ مانگی رابردوودا داهاتی نانەوتی و خاڵە سنوریییەکانی سلێمانی ٨٤١ ملیار و ٦٠ ملیۆن و ٣٦٧ هەزار دینار بووە.
هاوکات بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی مانگانەی نانەوتی سلێمانی ٧٦ ملیار و ٤٦٠ ملیۆن و ٣٣ هەزار دینار بووە کە لەو رێژەیەش ٨٤٪ بەشێوەی نەختینەیە و ١٥٪ بەشێوەی چەکی بانکی و ١٪ مەقاسە کراوە.
داهاتی نەختینە لە رۆژی ١ـی ١ بۆ ٣٠ـی ١١ بەرامبەر بووە بە ٧٠٧ ملیار و ٤٠١ ملیۆن و ٧٠٧ هەزار دینار.
داهات بەشێوەی چەکی بانکی؛ ٩٦ ملیار و ١٩٥ ملیۆن و ٨٢٦ هەزار دیناربووە.
داهاتی مەقاسە کراو؛ ٣٧ ملیار و ٤٦٢ ملیۆن و ٨٣٣ هەزار دینار.