بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بڵاوکرایەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 123

راچڵەکین-

نوسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی خولی نوێی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری دانیشتنی یەکەمی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان،  بە تەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو لە پاڵێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لەلایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمانەوە بۆ سوێندخواردن و بەڕوەبردنی دانیشتنەکە بانگ دەکرێت.

دواتر کاندیدە هەڵبژێردراوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بانگ دەکرێن بۆ سوێندخواردنی یاسایی بەپێی حکومی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن