بهختهوهری
ڕاچڵهكین-
بهشێكی زۆر له بهختهوهری مرۆڤ پهیوهندی به بژاردهی خۆیهوه ههیه، پسپۆڕانی دهرونی ڕێنمویی ههموولایهك دهكهن چهند ههنگاوێكی سادده پهیڕهو بكهن بۆ ئهوهی بهختهوهر ببن.
1- متمانەت بە کەس نەبێت بەڵام ڕێزی هەمووان بگرە.
2- ئەوەی لە ئۆفیسی کارەکەت ڕوودەدات لەوێ دەمێنێتەوە کێشە و ووتە ووتی کارەکەت لە شوێنی کارەکەت بێت مەیبەرە ماڵەوە وە هەروەها بە پێچەوانەوە.
3-لە کاتی خۆیدا بچۆ سەرکارەکەت وله کاتی تواوبووندا بەجێی بهێڵە،مێزی کارەکەت تەندرووستیت باش ناکات.
4-هیچ کات نەکەیت پەیوەندی سۆزداری لە شوێنی کارەکەت ببەستیت ،بۆمبێکی تەوقیتکراوە هەرکات بێت دەتەقێتەوە.
5-چاوەڕێی یارمەتی لە کەس مەکە، ئەگەر کەسێک یارمەت دایت سوپاس گوزاربە، ئەگەر یارمەتیش نەدرایت ووردە ووردە خۆت کارەکە فێر دەبیت.
6-پەلەی پلە و پۆستت نەبێت،ئەگەر پۆستێکت پێدرا پیرۆزت بێت ئەگەر پێت نەدرا مەیکە بە کێشە،تەنها زانست و ڕەوشتت دواتر باسدەکرێیت نەک دەستکەوت و پلە و پایەکەت.
7-هەر بەدوای ئیش و ئەرکی کارەکەتت ڕامەکە،تۆ شتی گرنگتر هەیە لە ژیاندا بەدەستی بهێنیت.
8-بەدووربە لەوەی هەموو شتێک بە دڵی تۆ بێت،گرنگ ئەو موچەیە کە پێت دەدرێت،ئەو شتانەی لات بەنرنخن ئەنجامی بدە هەتا دڵشادت بکات.
9-گوێ مەدە بەوەی چۆن خەڵک مامەڵەت لەگەڵ دەکەن،سادە بە و خۆت بە،خۆ کوپە چای خەڵکی نیت بەدڵی ئەوان هەڵسوکەوت بکەیت.
10-لە کۆتایدا ئەوەی گرنگە خێزانە،هاوڕێکانتن،ماڵەکەت و دڵ ئارامیتە.