بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕافینیا و خوان گارسیای ئاشکرا کرد

وەرزش

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 188

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هەریەک لە ڕافینیای بەڕازیلی و خوان گارسیای ئیسپانی دووچاری پێکانبون لە چەندین یاریی گرنگی یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی داهاتوودا بەشداری ناکەن.

ڕافینیا لە ڕانی ڕاستیدا دووچاری پێکانبووە، یانەی بەرشەلۆنە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتووە، ڕافینیا لە یاریی بەرامبەر ڕیال ئۆڤیدۆ دووچاری پێکانبووە و لە خولەکی 65 داوای گۆڕانکاری کرد.

بەپێی پشکنینەکان یاریزانەکە لە یارییەکانی ڕیال سۆسیداد و پاریس سانجێرمان و سیڤییا بەشداری ناکات و لەدوای یاریی نێودەوڵەتیەکان دەگەڕێتەوە یارییکردن و بە تایبەتی بەرامبەر ڕیال مەدرید ئەگەر هیچ پێشهاتێکی تر لە پێکانەکەی ڕوونەدات.

لەلایەکەی ترەوە خوان گارسیای گۆڵپارێز کە لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەی بەرامبەر ڕیال ئۆڤیدۆ لە ئەژنۆی چەپیدا دووچاری پێکانبوو، بۆ ماوەی 4 بۆ 6 هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

بەم هۆکارەش خوان گارسیا بۆ چەندین یاریی بەهێز ناتوانێت لەگەڵ بلاوگرانا بەشداری بکات، پێ دەچێت لە کلاسیکۆی داهاتووی نێوان ڕیال مەدرید و بارسا نەتوانێت یاریی بکات.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن