توێژینەوەی نوێ.. شاشەی ئایپاد و مۆبایل ئەم زیانانەی بۆ منداڵان هەیە

هەمەڕەنگ

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 225

راچڵەكین -

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، زۆر بەكارهێنانی ئامێرەكانی وەك ئایپاد و مۆبایل، تەنها زیان بە چاوەكانی منداڵان و هەرزەكاران ناگەیەنێت، بەڵكو مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵیش هەیە.

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە كە لەلایەن كۆمەڵەی دڵ-ی ئەمریكییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەو منداڵ و هەرزەكارانەی خوار تەمەنی 18 ساڵ، كە ماوەیەكی زۆر بەدیار شاشەی كۆمپیوتەر و ئایپاد و مۆبایل دەمێننەوە، دووچاربوونیان بە نەخۆشییەكان دڵ، زیاتر دەبێت وەك لەو منداڵ و هەرزەكارانەی كەمتر ئەو ئامێرانە بەكاردەهێنن.

ئەو توێژنەوەیە كە لەسەر زیاتر لە هەزار منداڵ و هەرزەكاری خوار تەمەن 18 ساڵ كراوە، دەریخستووە، مانەوە بۆ كاتێكی زۆر بەدیار شاشەی ئایپاد و مۆبایل، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و كۆلیسترۆڵ. توێژەران بۆیا دەركەوتووە، هەرزەكاران رۆژانە لانی كەم شەش كاتژمێر ئامێرەكانی مۆبایل و ئایپاد بەكاردەهێنن، لەكاتێكدا مناڵانی تەمەن 10 ساڵ، رۆژانە زیاتر لە سێ كاتژمێر بەدیار شاشەی ئەو ئامێرانە دادەنیشن.

دەیڤد هۆرنر، توێژەر لە زانكۆی كۆپنهاگن-ی پایتەختی دانیمارك، كە سەرپەرشتیی ئەنجامدانی توێژینەوەكەی كردووە، دەڵێت: جگە لە زیانەكانی مانەوە بە دیار شارەكانی ئایپاد و مۆبایل، كەمخەوی و درەنگ خەوتنیش هۆكارێكی دیكەی توشبوونی منداڵان و هەرزەكارانە بە نەخۆشییەكانی دڵ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن