رێگای ئاڕاستەی كركوك بۆ سلێمانی دادەخرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 435

راچڵەكین -

بەهۆی كاركردن لە دروستكردنی یەكتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، لە رۆژی سێشەممەوە رێگای ئاڕاستەی كركوك بۆ سلێمانی، دادەخرێت.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی كارەكانی دروستكردنی یەكتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، لە رۆژی سێشەممە 30-9-2025، بەهۆی كاركردن لە دروستكردنی یەكتربڕە نوێیەكە، رێگای ئاڕاستەی كركوك بۆ سلێمانی، دادەخرێت.

شارەوانیی سلێمانی  داوای لە هاووڵاتیان كردووە، شەقامی جێگرەوەی ئاڕاستەی 100 مەتری بۆ ناو شاری سلێمانی بەكاربهێنن، رێگای سلێمانی ئاڕستەی كەركوك دادەخرێت تەنها كاتی ڕوخاندنی پردە كۆنەكە و هاوڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی (سلێمانی - دوكان - كەركوك) بەكاربهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن