وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
هێرشە زەمینی و ئاسمانییەكانی سوپای رووسیا بۆسەر ئۆكراینا فراوانتر دەبێت و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، هێزەكانیان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو ناوچەی دیكەیان كۆنترۆڵكرد و زیاتر لە هەزار و 500 سەربازی ئۆكرایناش كوژران.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هێزەكانیان زەبرێكی گەورەیان لە هێزەكانی ئۆكراینا وەشاندووە و توانیویانە دوو شارۆچكە لە كۆماری دۆنتێسك و هەرێمی خاركۆڤ كۆنترۆڵ بكەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هێزەكانی ئۆكراینا گروپە چەكدارە بەكرێگیراوە بیانییەكان، لەسەرجەم بەرەكانی شەڕدا زیاتر لە هەزار و 500 چەكداریان كوژراون و بەردەوامیشن لە پاشەكشەكردن لەو ناوچانەی كە لەژێر كۆنتڕۆڵیاندان.