ئیسرائیل ناسنامەی چوار بارمتەگیراو ئاشكرا دەكات كەلای حەماس كوژراون

جیهان

21 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138


راچڵەكین-

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ناسنامەی چوار بارمتەگیراویان بۆ ساغبووەتەوە كە لای بزووتنەوەی حەماس كوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2025سوپای ئیسرائیل لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:"  دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی ناسینەوە لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی داد پزیشكی، بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی ئیسرائیل و حاخامی سەربازی، نوێنەرانی سوپای ئیسرائیل خێزانی هەریەك لەبارمتەگیراوان گای ئیلۆز و بیبین جوش و دوو بارمتەگیراوی تر كە لەسەر داوای خێزانەكانیان ناوەكانیان بڵاونەكراوەتەوە، ئاگادار كراون كە رۆڵەكانیان كوژراون."

وەك لەراگەیەندراوەكەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە:" غای ئیلۆز دوای برینداربوونی لە ئاهەنگەكەی نۆڤا لەناوچەی تل غاما، لەلایەن چەكدارانی حەماس-ەوە رفێندراوەو بەهۆی وەرنەگرتنی چارەسەری پێویست لەلای حەماس، لەتەمەنی 26 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە."

لەكۆتایی بەیاننامەكەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە:" داوا لە بزووتنەوەی حەماس كراوە بەڵێنەكانی خۆی وەك لەرێكەوتنەكاندا هاتووە، بباتەسەرو تەرمی سەرجەم ئەو بارمتەگیراوانەی گیانیان لەدەستداوە بگەڕێنێتەوە كە گیانیان لەدەستداوە تا بەشێوەیەكی شیاو بەخاك بسپێردرێن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن