عیراقچی: ترەمپ زانیاری هەڵەی پێدراوە

جیهان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا زانیاری هەڵەی پێدراوە لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

عەباس عیراقچی، لەسەكۆی ئێكس نوسیوویەتی:" ئێستا ئەوە بەتەواوی روونبووەتەوە كە سەرۆكی ئەمریكا بەدرۆ پێی راگەیەندراوە، بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتییانەكەی ئێران ئەگەری هەیە بگۆڕدرێت بۆ چەكی ئەتۆمی لەم بەهارەدا، ئەوە درۆیەكی شاخدارە، پێویست بوو پێی رابگەیەندرێت كە هیچ بەڵگەیەك لەو بارەیەەو بوونی نییە، وەك ئەوەی دەزگا هەوڵگرییەكەی خۆی جەختی لێكردووەتەوە."

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبەشێكی تری نووسینەكەیدا دەڵێت:" ئەستەمە كەسێك بەسەرۆكی ئاشتی وەسف بكرێت، بەڵام ئەو كەسە جەنگانێك هەڵبگیرسێنێت كە كۆتاییان نییەو هاوپەیمانی لەگەڵ تاوانبارانی جەنگدان بكات. بەڕێز ترەمپ دەتوانێت یان سەرۆكی ئاشتی بێت یان جەنگ، بەڵام ناكرێت لەیەك كاتدا سەرۆكی هەردووكیان بێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن