ئیسرائیل تەرمی 45 فەڵەستینی رادەست دەكاتەوە

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 110


راچڵەكین- 

دەسەڵاتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ئیسرائیل تەرمی دەیان فەڵەستینی رادەستكردووەتەوە كە لە جەنگی غەززەدا كوژراون و دەستبەسەر تەرمەكانیاندا گیرابوو.

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری ئەو بەرپرسانەی تەندروستی غەززە بڵاویكردوەتەوە، تەرمی 45 فەڵەستینی كەلەدوای شەڕی غەززە لە 7 ئۆكتۆبەری 2023 كوژراون، گەیشتووەتە كۆمەڵگەی ناسری پزیشكی لە خان یونس.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت هێشتا ئیسرائیل تەرمی سەدان فەڵەستینی لەبەردەستە كە لەشەڕی غەززە دا كوژراون و هێشتا رادەست نەكراونەتەوە.

رۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2025 لەچوارچێوەی رێكەوتنی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل كەبەنێوەندگیری ئەمریكا- میسر- قەتەرو توركیا و وەك قۆناغی یەكەمی پلانەكەی دۆناڵ ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامدرا، حەماس 20 بارمتەگیراوی ئیسرائیلی رادەستكردەوە، هاوكات ئیسرائیل ژمارەیەك سزادراوی فەڵەستینی ئازاد كرد كە تیایاندا هەیە دەیان ساڵە زیندانیكراوە، لەگەڵ ژمارەیەك كەسی تر كەلەدوای هێرشەكانی 7ی ئۆكتۆبەر دەستگیركرابوون.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن