راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، حەماس دەستی كردووە بە ڕادەستكردنی تەرمی دیل و بارمتەكان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكان و ئاگربەست لە كەرتی غەززە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هاوبەشی سوپا و دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (شاباك)، بەرپرسانی رێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، بە مەبەستی وەرگرتنی تەرمی بارمتەكان، گەیشتوونە شوێنی مەبەست.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە ڕای گشتی ئیسرائیل كراوە كە بە هەستیارییەوە بجولێنەوە و چاوەڕوانی تەواوكاریی بۆ ناسینەوەی تەرمەكان بن. جەخت لەوەشكراوەتەوە كە پێویستە حەماس پابەندی هەموو بەڵێنەكانی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست بێت بۆ ڕادەستكردنی تەواوی دیل و تەرمەكان.
پێشتر تەلەفیزیۆنی فەرمیی ئیسرائیل KAN بڵاویكردبووە كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست لە غەززە، تەرمی بەشێك لەو بارمتە ئیسرائیلییانەی كە لە غەززەن، ڕادەست دەكرێنەوە.