راچڵەكین -
كاندیدێكی سوننە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەكای بانگەشەی هەڵبژاردن، تیرۆر كرا.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-10-2025، كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانیی سەروەریی، كە لەلایەن خەمیس خەنجەر-ەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەناوچەی تارمییە (باكووری بەغدا)، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبێلەكەی، گیانی لەدەستدا.
كاندیدە تیرۆر كراوەكە ناوی سەفا ئەلمەشهەدانییە و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بوو، تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكەدا رانەگەیاندووە كە بووە هۆی كوژرانی كاندیدەكەی پەرلەمان.