وادەی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا بۆ سلێمانی ئاشكراكرا

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 176

راچڵەكین-

هێڵی ئاسمانیی 'توركش ئێرلاین' سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چالاككرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2025 سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند:" كەمێك پێش ئێستا هێڵی ئاسمانیی 'توركش ئێرلاین' سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چالاككرد و یەكەم گەشتی ئەو هێڵە بۆ سلێمانی، ڕۆژی 3ـی مانگی داهاتوو دیاریكراوە."

هاوكات رۆژی 4ی تشرینی دووەم یەكەم گەشت لەفڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا ئەنجامدەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، سەرەتا هەفتانە پێنج گەشت لەنێوان توركیا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجامدەدرێن، دواتر گەشتەكان دەكرێنە رۆژانە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن