پلەی نزیكەی 9 هەزار پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزكرایەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 170

راچڵەكین-

پلەی نزیكەی 9 هەزار پێشمەرگەو پلەداری پێشمەرگە بەرزكرایەوە. وەزیری پێشمەرگەش دەڵێت:" ئەولەوییەتی كاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاكسازییە."

8 هەزارو 721 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لەخشتەی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥ پلەكانیان بەرزكرایەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەپەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ ئەو پێشمەرگەو پلەدارانەی پێشمەرگە لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" دابینكردنی مافەكانی پێشمەرگە و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان، ئەولەوییەتی كاری حكومەتی هەرێمی كوردوستان و  وەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی چاكسازییە."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەموو هەوڵەكانیشمان لەم پێناوەدا بەردەوامە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان شایستەبوونی پلەكانیان لە وادەی یاسایی و كارگێڕی خۆیدا بەرزبكرێتەوە."

وەزیری پێشمەرگە، لەكۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت:"لە بەرامبەر بەرزكردنەوەی شایستەی پلەكانیان، دەبێت پێشمەرگە وەك هەمیشە لەئەركی پاراستنی خاك و سنوور و خەڵكی كوردستان و جێبەجێكردنی دیسپلینی سەربازییانەی سەردەمی بەردەوامبن."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن