فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هێڵە ئاسمانییەكان ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین-

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا لەهێڵە ئاسمانییەكان دەكات خشتەی گەشتەكانیان بۆ توركیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جیهان ڕێكبخەنەوە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ 15ی تشرینی یەكەمی 2025 دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی توركیا ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوكردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەكترۆنییەكانی (NOTAM) لابرد.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەم ڕوانگەیەوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی توركیا گەشتە ئاسمانی یەكان و ئاسمانی ووڵاتەكەی بەڕووی گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی كردەوە. 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا دەكات سەرجەم هێڵە ئاسمانییەكان لە زووترین كاتدا خشتەی گەشتەكانیان بۆ توركیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جیهان ڕێكبخەنەوە.

 

پێشتر سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند:"  هێڵی ئاسمانیی 'توركش ئێرلاین' سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چالاككرد و یەكەم گەشتی ئەو هێڵە بۆ سلێمانی، ڕۆژی 3ـی مانگی داهاتوو دیاریكراوە."

هاوكات رۆژی 4ی تشرینی دووەم یەكەم گەشت لەفڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا ئەنجامدەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، سەرەتا هەفتانە پێنج گەشت لەنێوان توركیا و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجامدەدرێن، دواتر گەشتەكان دەكرێنە رۆژانە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن