ئەو دوو تۆمەتبارەی دزییان لە باخەكانی كەلار كردبوو دەستگیركران

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 157

راچڵەكین -

پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن لە باخەكانی سنووری قەزای كەلار راگەیاند و دەستیشی بەسەر بەشێك لە كەلوپەلە دزراوەكاندا گرت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان لە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆماركرد كە لەنێو باخەكانیان كە دەكەوێتە دەرەوەی قەزای كەلار، دزییان لێكراوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵێنەوەی كەلار دەستبەجێ بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تیمێكی لێكۆڵینەوەیان بۆ كۆی رووداوەكە پێكهێنا و توانیان بە كەمتر لە سێ كاتژمێر، دوو كەسی تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە  دەستگیر بكەن.

هەردوو تۆمەتبارەكە لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا نا كە زیاتر لە حەوت حاڵەتی دزیكردنیان لە باخەكانی دەرەوەی قەزای كەلارو ناوەوەی قەزاكە ئەنجامداوەو چەندین كەلوپەلی جیاوازی كارەباییان دزیوە، كە لە ئێستادا بەشێك لە كەلوپەلەكان دەستیان بەسەردا گیراوە.

پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ( ٤٤٦ ) لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن