ڤیدیۆ؛ ژنێك قەدەغەی هاتوچۆ دەشكێنێت و هەڕەشە لەهێزە ئەمنییەكان دەكات

عێراق

26/05/2020     ژمارەی بینراو 15155

راچڵەكین-

تۆمارێكی ڤیدۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە كە تیایدا ژنێك سەرباری شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەشاری بەغدا، لەهەمان كاتدا هەڕەشە لەهێزە ئەمنییەكان دەكات.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، ژنەكە لەكاتێكدا قەدەغەی هاتوچۆی شكاندووە، جامی سەیارەكەی دادەتەوەو بەئاماژەدان بە مۆبایلەكەی بەهێزە ئەمنییەكان دەڵێت:" پەیوەندیی بە تاڵب شەغاتی دەكەم، بە نەعلەوە بەسەرتان بكەوێت، ئەگەر بانگم نەكرد بۆ ئێرە من ژن نەبم".

بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە كاردانەوەی لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتووەتەوەو داوا لە مستەفا كازمی، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق كراوە ئەو ژنە دەستگیر بكرێت و لێكۆڵینەوەش لە شەغاتی بكات.

دوای رووداوەكەش، تاڵب شەغاتی، سەرۆكی پێشووی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت: "ئەو بانگەشانە رەتدەكەینەوە، كە لەڕێگەی ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، تێیدا ژنێك دەردەكەوێت، سووكایەتیی بە سیمبولە نیشتمانییەكان و سەركردەكانی چەسپاندنی یاسا و رێكارەكانی خۆپارێزی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەكات".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن