بێده‌نگ
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌و كه‌سانه‌ی بێده‌نگ و له‌سه‌رخۆن خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن و بیرۆكه‌كانیان جیاوازه به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی شۆ و خۆده‌رخستن ده‌كه‌ن، له‌م بابه‌ته‌دا چوار تایبه‌تمه‌ندی كه‌سانی له‌سه‌رخۆ ده‌زانیت.
1- زۆر ده‌زانن:
ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرینه‌ی كات بێده‌نگن زانیاری زیاتریان لایه و ده‌زانێت چۆن ئازارت بدات ئه‌و كاته‌ی خراپ به‌رامبه‌ری ده‌جوڵێیته‌وه.
2-توانای تێبینی كردنیان زۆر وورده:
به‌هۆیی ئه‌و ئارامیه زۆره‌ی هه‌یانه زۆر ووردن له ووردبوونه‌وه له بابه‌ته‌كان و له تێبینی كردن‌دا زۆر زیره‌كن.
3-ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیانه ئه‌نجامی بده‌ن به‌وانی دیكه‌ی ناڵێن:
نهێنیه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن و نایانه‌وێت ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن به هیچ كه‌سێك بڵێن.
4-ناتوانرێت هیچ چاوه‌ڕوانیه‌كیان لێ بكرێت:
ئه‌وه‌نده بێده‌گن مرۆڤ ناتوانێت پێشبینیه‌كی دروست بكات له باره‌یانه‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانكارن زۆر بێده‌نگن و نهێنی پارێزن.