مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکات

کوردستان

21/08/2020     ژمارەی بینراو 1980

راچڵەکین-

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینى ئاڕاستەى پزیشک و پەرستار و فەرمانبەرانى تەندروستى هەرێم دەکات.

ئەمڕۆ هەینى وەزارەتى تەندروستى نوسراوێکى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە و دەڵێت:" سوپاس و پێزانین ئاڕاستەى ئەو پزیشک و پەرستار و فەرمانبەرانەى تەندروستى دەکەم کە رۆڵى مرۆڤدۆستیان هەیە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى تەندروستى".

لە نووسراوەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشکردوە:" لە روانگەى هەستکردن بە کار و ماندوبوونیان لە بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشی ڤایرۆسى کۆرۆنا، رۆڵى بەرچاویان لە جێبەجێکردنى رێکارەکانى خۆپارێزى و چارەسەرکردنى هاووڵاتییان، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی پزیشک و پەرستار و فەرمانبەرانى تەندروستى دەکرێت".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن