ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆو پەیمانگە تایبەتەكان بڵاوكرايەوە

کوردستان

22/11/2020     ژمارەی بینراو 348

راچڵەكین –

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، ناوی ئەو خوێندكارانەی دەرچووی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە، كە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 لە زانكۆو پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون.

 

پێشكەشكارانی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، دەتوانن بە كلیك كردن لەم بەستەرە، ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرنەوە.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرایكردووە، بۆ ئەمساڵی خوێندن 14 هەزارو 394 خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون، كە ئەمەش دەكاتە ڕێژەی تەنها (50%)ی پلانی وەرگرتن لە زانكۆو پەیمانگە تایبەتەكان.

ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان، هاوكاتە لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، تایبەت بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێژەی (10% بۆ 20%)، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیە:

- ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی B بریتین لە زانكۆكانی (ئەمەریكی لە عێراق سلێمانی – تیشكی نێودەوڵەتی –جیهانی هەولێر – گەشەپێدانی مرۆیی – نەورۆز – كۆمار بۆ زانست و تەكنەلۆجیا) بەڕێژەی (10%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە.

- ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی C بریتین لە زانكۆكانی (جیهانی سلێمانی – لوبنانی فەرەنسی – نۆولیج – جیهانی دهۆك) بەڕێژەی (15%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە.

- ئەو زانكۆیانەی دەكەونە گروپی D بریتین لە زانكۆكانی (كاسۆلیك – هەولێری نێودەوڵەتی - بەیان) بەڕێژەی (20%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە.

- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەكان و كۆلێژە زانكۆییەكان بەڕێژەی (20%) كرێی خوێندنیان كەمدەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن