هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

31/03/2021     ژمارەی بینراو 907

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لەخاوەنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتییەكان دەكات كە پێشتر لەپشكنین دەرنەچوون، سەردانی بەڕێوەبەراتی گومرگ بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری خاوەنی ئەو  ئۆتۆمبێلە ژمارە كاتیانە دەكاتەوە كە پێشتر لە پشكنینی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیدا دەرنەچون، دەتوانن ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو كە دەكاتە بەرواری (5/4/2021) كاتژمێر (8،30) هەشت‌ و سی خولەكی بەیانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن