دانیشتووانی شارۆچكەیەكی ئیتاڵیا تەمەنیان دەگاتە زیاتر لە 100 ساڵ

هەمەڕەنگ

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 241

راچڵەكین -

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە، كە چەندین ساڵی خایاندووە، دانیشتووانی شارۆچكەیەكی باشووری ئیتاڵیا، تەمەنیان دەگاتە زیاتر لە 100 ساڵ و هەموویان لە تەندروستییەكی زۆر باشدان.

توێژنەوەكە بە بەشداریی چەندین زانا لە سەرانسەری جیهان لەسەر دانیشتووانی شارۆچكەی ئیچیارولی ئەنجامدراوەو دەركەوتووە، دانیشتووانی ئەو شارۆچكەیە بەهۆی گرتنەبەری سیستمێكی خۆراكی تەندروست و شێوازێكی چالاكی رۆژانە، تەمەنیان دەگاتە سەروو 100 ساڵ و هەمیشە لە رەوشێكی تەندروستیی زۆر باشدان.

پێگەی سایتك دەیلی، كە ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە دوو فاكتەری سەرەكیی لەپشت تەمەن درێژیی دانیشتووانی شارۆچكە ئیتاڵییەكەوەیە، یەكەمیان سیستمی خۆراك و دووەمیشیان شێوازی ژیانی رۆژانە، زۆربەی دانیشتووانی ئیچیارولی خاوەن لەشولارێكی رێك و لە رەوشێكی تەندروستیی زۆر باشدان، ئەوان بەشێوەیەكی زۆر سەوزە و میوەی فرێش و پاقلەمەنی دەخۆن، رۆژانە لەگەڵ ژەمەكانیاندا زەیتی زەیتونی بەرهەمی ناوچەكەی خۆیان بەكاردەهێنن و تەنها بڕێكی كەم گۆشتی سوور دەخۆن.

توێژینەوەكە، كە ماوەی 10 ساڵی خایاندووە، ئەوەشی ئاشكراكردووە كە خەڵكی شارۆچكە ئیتاڵییەكە، كەمترین رێژەی سترێس و دڵەڕاوكێیان هەیە و زۆر ئارام و لەسەرخۆن و رۆژانەش وەرزش دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن