فێستیڤاڵی شەریف پاشای خەندان-ی بەدرخان لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 1054

راچڵەكین -

بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ، 17یەمین فێستیڤاڵی بەدرخان، بەناونیشانی (شەریف پاشای خەندان، پێشەنگی دیپلۆماسیی كورد) لە شاری كەتەنجاڕۆی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.

حەمید بەدرخان، سەرۆكی دەزگای بەدرخان رایگەیاند: 17 یەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە شاری كەتەنجاڕۆی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی ئەو شارەمان كرد و ئارامگای ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان-مان بەسەركردەوە، كە پێشتر لەلایەن دكتۆر جاسم خۆشناو دۆزراوەتەوە.

لەبارەی فێستیڤاڵەكەشەوە، سەرۆكی دەزگای بەدرخان وتی:" ئامادەكارییەكان بەردەوامە لەگەڵ لایەنی سەرپەشتیار و سپۆنسەرەكاندا".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن