راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خشتەی دابەشكردنی بەشە وانەی هەفتانەی قۆناغەكانی خوێندنی بڵاوكردەوە كە چاوەرێ دەكرێت لەدوای جەژنی رەمەزان، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان پەیڕەو بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا داوا لەبەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەكات:" لەئێستاوە ئامادەكاری تەواو بكەن بۆ دانانی خشتەی وانەكان لەسەر بنەمای ئەو بەشەوانانەی دیاری كراوە، بۆئەوەی سوودی لێوەربگرن لەرۆژی راگەیاندنیەوە بۆ خوێندنی ناو پۆل راستەخۆ پەیڕەو بكرێت."