راچڵەكین -
لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان ڤلادیمێر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی رووسیا ئامادەیی خۆی نیشان دەدات نێوەندگیری ئێران و ئیسرائیل بكات بۆ كۆتایی هێنان بە هێرشە ئاسمانییەكانی نێوانیان.
كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا (كرملین) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 14-6-2025، ڤلادیمێر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ یەكتر كردووەو چەند پرسێكی گرنگیان تاووتوێكرد.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆك رووسیا بەتوندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەكانی ئیسرائیلی بۆسەر ئێران كردووە و راشیگەیاندووە، دۆخەكە زۆر نالەبارە و بەزیانی هەموولایەك دەشكێتەوە.
پوتین، ئامادەیی خۆی بۆ تۆەمپ نیشانداوە بۆ نێوەندگیریكردن لەنێوان ئێران و ئیسرائیل، لەپێناو كۆتایی هێنان بە شەڕ و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستانەكان لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.