سلێمانی؛ لەم مانگەدا 600 تۆن ماسی هاوردەدەکرێت

کوردستان

01/09/2021     ژمارەی بینراو 313

راچڵەکین-

بەمەبەستی راگرتنی هاوسەنگی و زیادنەبوونی نرخ، هاوردەی بەروبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری دیاریدەكرێت و هاورده‌كردنی مریشك و هێلكه‌ به‌قه‌ده‌غه‌كراوی ده‌مێنێته‌وه‌. 

ئەمڕۆ چوارشەممە (2021.9.1) ئاوات محەمەد, قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیyانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

لە دوای كۆبونەوەكەش نازم عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراو، بڕیاردراوە بۆ مانگی نۆ رێگە بە هاوردەكردنی (600) تۆن ماسی و (200) تۆن گۆشتی سور و پێنج هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی زیندوو ده‌درێت تا كەموكورتیەكان و خواستی بەكارهێنەرەكان و پێداویستی بازاڕ پڕبكاتەوە.

وتیشی: لە كۆبونەوەكەدا بڕیار دراوە هاورده‌كردنی مریشك و هێلكه‌ به‌قه‌ده‌غه‌كراوی بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ به‌روبومی ناوخۆ پێداویستی ناوخۆ پڕده‌كاته‌وه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن