پێشبینی دەكرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە ٥٠ ملیۆن كەس

عێراق

18/09/2021     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین-

حكومەتی عێراق پێشبینی دەكات تا ساڵی ٢٠٣٠، ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بگاتە ٥٠ ملیۆن كەس.

عەبد زەھرە ھینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: "بەپێی پێشبینییەكان، ژمارەی دانیشتوانی عیراق ساڵانە، ٨٥٠ ھەزار بۆ یەك ملیۆن كەس زیاد دەبن".

عەبد زەھرە ھینداوی وتیشی: "پێشبینی دەكرێت تا ساڵی ٢٠٥٠، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە ٨٠ ملیۆن كەس".

بەپێی دوایین ئامار كە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە كانوونی دووەمی رابردوودا بڵاوی كردبوویەوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق، گەیشتووەتە ٤٠ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن