بەوێنە: بڕیارێکی گرنگی کۆندێ چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکەی نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە

وەرزش

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 977

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

جولس کۆندێ بەرگریکاری فەرەنسی، چەند کاتژمێرێک پێش یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ئینتەرمیلان بەرامبەر بەرشەلۆنە، لە بەرشەلۆنەوە بۆ میلان سواری گەشتێک بوو، بۆ ئەوەی پاڵپشتی تیپەکەی بکات لەو یارییە چارەنووسسازەدا.

سەرەرای ئەوەی هەوڵیدا خۆی بە کڵاو و چاویلکەی خۆرەوە نەناسرێتەوە، بەڵام هاندەرانی بەرشەلۆنە لە هەمان گەشتدا توانیان ئاشکرای بکەن، هاندەران بە پەرۆشەوە توانییان هەستی خۆیان بۆ ئەستێرەکەی بارسا دەرببڕن.

کوندێ ستایشی زۆری لەلایەن هاندەرانەوە وەرگرت، ئەویش بە سوپاسەوە وەڵامیان دایەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە جامی شای ئیسپانیا گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی بەرامبەر ڕیال مەدرید تۆمارکرد و تیپەکەی کرد پاڵەوان، وەک ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە.

 

وێنە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن