راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاماری لەدایكبوونی منداڵانی لەسنووری پارێزگاكە راگەیاند كە نزیكەی 10 هەزار لەدایكبوونەوە بەهەردوو ڕەگەزەكە.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ساڵی ڕابردوو نۆهەزارو 848 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون.
لەو ژمارەیە پێنج هەزارو 96 منداڵ كوڕ بوون و چوار هەزارو 752 منداڵیان كچ بووە ، هەروەها پێنج هەزارو 528 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و چوارهەزارو 320 منداڵیش لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.
ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 42,723 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 13,101 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 179 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 9 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە تۆماركراون.