بەغدا داوای رادەستكردنی مەشعان جبوری لە هەرێم دەكات

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2419

راچڵەكین -

دەسەڵاتی دادوەریی عیراق داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات فەرمانی دەستگیركردنی مەشعان جبوری جێبەجێ بكات، كە بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عیراقی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 8-3-2026، بەواژۆی دادوەر خالد تەها ئەحمەد، سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی بەغدا / كەرخ، ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كراوە، داواكراوە فەرمانی دەستگیركردنی مەشعان جبوری (یەكێك لە سەركردەكانی سوننە) جێبەجێ بكات، كە ناوبراو بەپێی ماددەی (430) لە یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بۆ دەرچووە و ئێستا رایكردووە بۆ هەرێمی كوردستان و لەشاری هەولێر نیشتەجێیە.

لەسەر هەمان بابەت، سەرۆكی لیژنەی دادوەریی لەنێوان ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق و ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، نوسراوێكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی ناوچەی هەولێر كردووە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی مەشعان جبور و دەستبەجێكردنی رادەستكردنی بە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ/ بەغدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن