تێسلا بەرهەم و فرۆشی كەمدەبێتەوە

هەمەڕەنگ

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 10

راچڵەكین -

كۆمپانیای تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، بە كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و فرۆشی بەرهەمەكانی، ماڵئاوایی لە ساڵی 2025 دەكات و لە چارەگی كۆتایی ئەو ساڵەدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024، بەرهەم و فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی بەڕێژەی 5.5% كەمدەبێتەوە.

كۆمپانیای تێسلا كە خاوەندارییەتییەكەی بۆ ملیاردێری ئەمریكایی ئیلۆن ماسك دەگەڕێتەوە، ئامارێكی تایبەت بە ئاستی بەرهەمهێنان و فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی لە چارەگی كۆتایی 2025 بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2025، 434 هەزار و 358 ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە، ئەمەش بەرێژەی 5.5% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024 كەمترە، كە لەو ماوەیەدا ژمارەی ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێنراوەكانی 459 هەزار و 445 ئۆتۆمبێل بووە.
 
بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی فرۆشی تێسلا لە چارەگی كۆتایی ساڵی 2025 بەڕێژەی 15.6% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2024 كەمبووەتەوەو تەنها 418 هەزار و 227 ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەكای جیهاندا فرۆشراون.

كۆمپانیای تێسلا ئاشكراشیكردووە، كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی لەكۆی ساڵی 2025 بەهەمان شێوە رووی لە دابەزین كردووە و لە ساڵەدا یەك ملیۆن و 654 هەزار و 667 ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە، ئەمەش بەڕێژەی 6.7% بەراورد بە ساڵی 2024 كەمترە، كە لەو ساڵەدا ژمارەی ئۆتۆمبێلە بەرهەمهێنراوەكانی گەیشتە یەك ملیۆن و 773 هەزار و 443 ئۆتۆمبێل، كە لە بازاڕەكانی جیهاندا فرۆشراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن