كریستین كابووت بێدەنگی دەشكێنێت و باسی "ناپاكییەكەی" دەكات

هەمەڕەنگ

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 535


راچڵەكین-

بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوە مرۆییەكان لە كۆمپانیای "ئەسترۆ نۆمەر" دوای چەند مانگێك لە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییە ڕۆمانسییەكەی لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پێشووی هەمان كۆمپانیا، دواجار بێدەنگی شكاندو قسەی خۆی كرد.

مانگی تەمووزی ئەمساڵ كریستین كابووت-ی تەمەن 53 ساڵ و ئاندی بایرۆن-ی بەڕێوەبەری پێشووی، لەكاتی بەشداریكردنیان لەئاهەنگێكی گروپی گۆڵد پلەی لە شاری بۆستن-ی ئەمریكا، چاوی كامێراكانیان چووە سەر لەكاتێكدا لە ئامێزی یەكدیدا بوون، ئەوەش وایكرد هەردووكیان بەپەلە هەوڵی خۆشاردنەوە بدەن، بەڵام دوای ئەوەی كار لەكار ترازاو دیمەنەكەیان بەتەواوی جیهاندا بڵاوبوەوە.

كابوت لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی " نییۆرك تایمز"ی ئەمریكی رایگەیاندووە، ئەو شەوە بڕیارێكی هەڵەی داوە:" هەندێك خواردنەوەی كحولیم خواردەوە، سەمامكردو بەشێوەیەكی نەشیاو لەگەڵ بەڕێوەبەرەكەم ڕەفتارم كرد، بەرپرسیارێتییەكەم لەئەستۆ گرت و بەهۆیەوە كارەكەمم لەدەستدا."

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕووبەڕووی هەڵمەتێكی ناوزڕاندن بووەتەوە، هەروەك نزیك 60 نامەی هەڕەشەی كوشتنی بۆ هاتووە.

كابووت دەڵێت ، دۆخی پەیوەندییەكەی لەگەڵ بایرون " زۆر خراپ بوو" بەلەبەرچاوگرتنی پۆستەكانیان لەناو كۆمپانیاكەدا:" من بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەكان بووم و ئەویش بەڕێوەبەری جێبەجێكاربوو، دۆخەكە زۆر ئابڕوو بەرانە بوو."
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن