هاتوچۆی سلێمانی دوا مۆڵەت دەدات بەم كەسانە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1542

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی 30 رۆژ دەدات بەو كەسانەی داوای ژمارەی دڵخوازی خۆیان كردووە بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان، بەڵام تائێستا سەردانیان نەكردوون بۆ پێدانی رسوومانی تابلۆكە.

لەڕاگەیەندراوەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە هاتووە:" ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكەین كە ژمارەی دڵخوازیان داواكردووە بەپێی ڕێنمایی ژمارە (2ی ساڵی ٢٠٢٢) ی وەزارەتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەلام تا ئێستا سەردانیان نەكردووین بەمەبەستی پێدانی رسووماتی تابلۆكە بە بڕی (2.000.000 دوو ملیۆن دینار) پێویستە لەماوەی (٣٠) رۆژ سەردانی بەشی (IT) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بكەن بەمەبەستی پێدانی رسوماتی تابلۆكە بە پێچەوانەوە دەخرێتەوە ناو سیستەم و دەفرۆشرێت بە هاوڵاتییان. "

هاوكات ئەو هاوڵاتییانەش ئاگادار كراونەتەوە كە ژمارەی دڵخوازیان كڕیوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢ی ساڵی 2022) ی وەزارەتی ناوخۆ بەڵام تا ئێستا نەیانخستۆتە سەر ئۆتۆمبێلەكانیان، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا سەردانی بەشی (IT) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بكەن بەمەبەستی ووردبینی كردنی مامەڵەكانیان.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن