لە پشووی سەری ساڵدا ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین کراوە دەبن

کوردستان

23/12/2021     ژمارەی بینراو 237

راچڵەکین-

تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە سەرەڕایی پشووەکانی سەری ساڵ ناوەندەکانی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا کراوە دەبن بە ڕووی هاوڵاتیاندا،

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیلە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و دەورووبەری دەکاتەوە جگە لە ڕۆژی (١ - ١ - ٢٠٢٢)، سەرەڕایی پشووەکانی سەری ساڵ ناوەندەکانی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا کراوە دەبن بە ڕووی هاووڵاتییاندا بەم کاتانە.

پێدانی ڤاکسین لە کارگەی جگەرە و بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کاتژمێر 1:00ی دوا نیوەڕۆ تا 5:00ی ئێوارە.

جگە لەو ناوەندانەی ئاماژەی پێکرا هەریەک لە مەڵبەند و سەنتەرەکانی تەندروستی وەک ( کەڵەکن - سەروەری - علی کەمال - خەبات - بابە گوڕ گوڕ )  
کراوە دەبن بۆ پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هاووڵاتییان بەپێی ئەم کاتانە...

(کاتژمێر 1:00ی دوا نیوەڕۆ تا 5:00ی ئێوارە).

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن