چەقەڵێك بە هەڵە خۆی کرد بە ماڵێکدا

هەمەڕەنگ

26/01/2023     ژمارەی بینراو 274

راچڵەکین –

کارمەندانی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان چەقەڵێکیان گەڕاندەوە بۆ سروشت کە بە هەڵە خۆی کردبوو بە ماڵێکدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان ئاگادار کرایەوە کە چەقەڵێك لەماڵێکدا گیری خواردووە و رێگای هەڵە کردووە.

روونیشیکردەوە کە مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و توانیان چەقەڵەکە بگرن و دواتر بیگەڕێننەوە بۆ سروشت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن