بەتەمەنترین شێری جیهان كوژرا

هەمەڕەنگ

13/05/2023     ژمارەی بینراو 481

راچڵەكین -

لەوڵاتی كینیا، بەتەمەنترین شێری جیهان، لەلایەن جوتیارێكەوە تەقەی لێكراو كوژرا.

میدیاكانی كینیا بڵاویانكردەوە، (لونكیتۆ) ناوی ئەو شێرە تەمەن 19 ساڵەیە، كە دوای ئەوەی بەهۆی برسێتییەوە لە گوندێكی باشووری وڵات نزیكبووەوە، پەلاماری ئاژەڵێكی داو خواردی، ئەمكارەش خاوەنی ئاژەڵەكەی تووڕەكردو بە چەك هێرشیكردە سەری كوشتی.

گروپێكی تایبەت بە پاراستنی ژینگەو ئاژەڵانی كێوی لە كینیا، لە راگەیەندراوێكدا، نیگەرانیی خۆی بەرامبەر كوشتنی ئەو شێرە دەربڕی كە وەك بەتەمەنترین شێر لە جیهان دادەنرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە رووداوەكە چەند رۆژێك لەمەوبەر روویداوە، شێرەكە بەهۆی برسیەتی و زۆریی تەمەنییەوە، نەیتوانیوە بەرەنگاری جوتیارەكە ببێتەوەو بەچەند فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی هات.

بەپێی زانیارییەكانی، ئەو گروپە ژینگەپارێزە، بەشێوەیەكی گشتی تێكڕای تەمەنی شێری دارستانەكان لە جیهاندا 13 ساڵە، بەڵام (لونكیتۆ) تەمەنی گەیشتبووە 19 ساڵ، بەمەش وەك بەتەمەنترین شێری جیهان ناودەبرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن