ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو کاتژمێر 10 بە کاتی کوردستان لە یاریگای بۆشکاش ئارێنا لە وڵاتی هەنگاریا، هەردوو یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و سیڤییای ئیسپانی لە یاریی کۆتایی جامی یۆرۆپا لیگ ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
ڕۆما یەکەم یاری کۆتایی دەکات لەم پاڵەوانێتییەدا، لە بەرامبەردا سیڤییا خاوەنی ڕیکۆردی بردنەوەی نازناوەکەیە، کە ٦ نازناوی بەدەستهێناوە.
ڕۆما لە هێڵی هێرشبەریدا پشت بە دوو یاریزان تامی ئەبراهام و پاولۆ دیبالا دەبەستێت، سێڤییاش پشت بە لوکاس ئۆکامپۆس و یوسف نوسەیری دەبەستێت.
بەپێی سایتی هۆسکۆرید پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوو یانە بە شێوەیەی خوارەوەیە:
ڕۆما: پاتریسیۆ ، ئیبانێز ، سمۆلینگ ، مانچینی ، سپینازۆلا ، ماتیچ ، کریستانتی ، سیلیک ، پیلیگرینی ، دیبالا ، ئەبراهام.
سیڤییا: بونۆ ، تیلیس ، جۆدێل ، بادی ، ناڤاس ، ڕاکیتیچ ، فیرناندۆ ، جیل ، تۆرێس ، ئۆکامبۆس ، نەسیڕی.