یانەیەکی چاوەڕواننەکراو بەنیازە دی ماریا بگوازێتەوە

وەرزش

31/05/2023     ژمارەی بینراو 223

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

کۆتایی هاتنی گرێبەستی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی لەگەڵ یۆڤانتۆس، بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە یانەکان خواستیان بۆ گواستنەوەی بەخۆڕایی، لە میرکاتۆی هاوینی داهاتوودا هەبێت.

 

گرێبەستەکەی دی ماریا لەگەڵ بیانکۆنێری لە کۆتایی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت، هەروەها نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی ئەوروپی دووپاتی کردەوە کە بەنفیکا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی دی ماریا دەکات، کە لەگەڵیدا گەشتەکەی بۆ ئەوروپا دەستپێکردووە.

ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "بێنفیکا هەوڵدەدات لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەنخێل دی ماریا ڕابکێشێت بۆ ئەوەی بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر بگەڕێتەوە یانەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا گفتوگۆکان دەستیان پێنەکردووە، بەنفیکاش تاکە بژاردە نییە بۆ دی ماریا، هەروەها یانەکانی سعودییەش حەز دەکەن دی ماریا بگوازنەوە بەڵام دی ماریا دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت.

 

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن