گۆندۆگان و ڕۆدیگێر دەگەڕێنەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

وەرزش

01/06/2023     ژمارەی بینراو 58

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە هانز فلیک، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بڕیاریداوە ئەو دووانە بە ئەزموونە، ئیلکای گۆندۆگان و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر، بانگ بکات بۆ لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی لە میانی ئەو ٣ یارییە دۆستانەیەی کە تیپەکە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجامی دەدات.

 

فلیک سبەی هەینی لیستی خۆی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئۆکرانیا لە 12ی حوزەیران لە شاری برێمن ڕادەگەیەنێت، کە نوێنەرایەتی هەزارەمین یاری مێژووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات.

 

دوای تەواوکردنی ئەزموونی ئۆکرانیا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە ١٦ی حوزەیران ڕووبەڕووی پۆڵەندا یاریی دەکات، دواتر لە ٢٠ی هەمان مانگ لە گێلسنکیرشن ڕووبەڕووی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

 

گۆندۆگان، یاریزانی ناوەراستی یانەی مانچستەر سیتی، پاڵەوانی خولی ئینگلیزی بەهۆی منداڵبوونی نوێوە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا بەشداری دوو یاریی دۆستانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای نەکرد، کاتێک بە ئەنجامی 2/0 لە پیرۆی بردەوە، هەروەها بەرامبەر بەلجیکا 2/3 دۆڕا.

هەروەها فلیک لەو کاتەدا پێی باش بوو پشوویەک بدات بە ڕودیگەری بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، چونکە پێش دەستپێکردنی یۆرۆی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزی ساڵی داهاتوو کۆمەڵێک یاریزانی گەنجی تاقی کردەوە.

 

بەگوێرەی گۆڤاری کیکەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، گوندۆگان بەشداری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆکرانیا ناکات، ئەمەش لەبەر سەرقاڵبوونی بە یاریی داهاتووی مانچستەر سیتی بەرامبەر ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا، لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ئەستەنبوڵ، لە 10 ی مانگی حوزەیران.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن